سەرچاوە عێراقییەكان ئاشكرای دەكەن، ئێران ناڕەزایی خۆی لە دژی چەككردنی میلیشیاكان بە عێراق گەیاندووە، میلیشیاكانیش داوایان كردووە پرۆسەكە بۆ كۆتایی 2027 دوا بخرێت.
ئەمڕۆ شەموو 30ی ئایار، ماڵپەڕی
سۆمەرییە نیوز بڵاوی كردووەتەوە، چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایان كردووە، گفتوگۆی نێوان حكوومەتی عێراق و میلیشیاكان بۆ دۆسیەی چەكدانان گەیشتووەتە بنبەست، بەتایبەتی كە ناڕەزایی ئێران "ڤیتۆ" بە حكوومەتی عێراق گەیشتووە و داوا دەكات ئەو كارە نەكات.
بەگوێرەی زانیارییەكان، میلیشیاكانی عێراقیش داوایان كردووە پرۆسەكە بۆ كۆتایی ساڵی داهاتوو 2027 دوا بخرێت، بە بیانووی ئەوەی هێشتا هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراقدا ماون و پێوەندیی ئەمەریكا و ئێران جێگیر نییە و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا بەردەوامە.
بەگوێرەی كارنامەی حكوومەتی عەلی زەید، دەبێت چەك تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت و میلیشیاكان چەك دابنێن.