سێنتكۆم: هێرشێكی مووشەكی ئێرانمان پووچەڵ كردەوە

:: PM:03:47:01/06/2026 ‌
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا رای گەیاند، شەوی رابردوو هێرشێكی مووشەكی ئێرانیان پووچەڵ كردەوە كە كرایە سەر كوێت. دووپاتیشی دەكاتەوە هیچ زیانێكی نەبووە.

ئەمڕۆ دووشەم یەكی حوزەیران، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا "سێنتكۆم" رای گەیاند، شەوی رابردوو سەعات 11 بە كاتی رۆژهەڵاتی ئەمەریكا، هێزەكانی ئەمەریكا سەركەوتووانە دوو مووشەكی بالیستیی ئێرانیان پووچەڵ كردەوە كە ئاراستەی هێزەكانی ئەمەریكا كرا لە كوێت. 

سێنتكۆم دووپاتی دەكاتەوە مووشەكەكان دەستبەجێ‌ پووچەڵ كرانەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند، هێرشێكی كردووەتە سەر بنكەیەكی ئەمەریكی لە یەكێك لە وڵاتانی ناوچەكە، گوایە ئەمەیش لە وەڵامی هێرشێكی ئەمەریكا بووە.

لە سەرەتای نیسانی رابردوودا ئەمەریكا و ئێران ئاگربەستیان راگەیاندووە، بەڵام دوو هەفتەیە هێرشی سنووردار لە دژی یەكتر ئەنجام دەدەن.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل