دوو سه‌رباز كه یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وه‌ی تر به‌ریتانیا له ڕووداوێكی كاتی مه‌شق و ڕاهێنان له هه‌رێمی كوردستان كوژران، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا و سوپای ئه‌مه‌ریكا له دوو ڕاگه‌یه‌نراوی جیا پشتڕاستی ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌نه‌وه.
جۆن هێلی وه‌زیری به‌رگری
به‌ریتانیا له به‌رانبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی گشتی وڵاته‌كه‌ی گوتی، شه‌وی ڕابردوو ڕووداوێك له كاتی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا، به‌وهۆیه‌وه ئه‌ندامێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا گیانی له ده‌ست دا و ماڵباتی سه‌ربازه‌كه له گیان له ده‌ستدانی ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه، جیا له‌وه ئاماده نه‌بوو هیچ زانیارییه‌كی تر بخاته ڕوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی تری سوپای ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له كاتی مه‌شقی سه‌ربازی له بنكه‌ی ئاسمانی هه‌ولێر گیانی له ده‌ست دا، بنكه‌ی ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا هاتووه، مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای به‌ریتانیای هاوپه‌یمانان ئه‌نجام ده‌درا و ئه‌وانیش سه‌ربازێكیان له ده‌ست دا و ڕووداوه‌كه‌یش تا ئێسته له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد دایه.