دەسەڵاتدارانی تاران دەستیان بە ئامادەكارییەكی چڕ كردووە بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێكی فراوانی ماڵئاوایی و بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی ئێران، كە پێشبینی دەكرێت لە نێوان ''15 بۆ 20'' ملیۆن كەس تێیدا بەشدار بن.
كەناڵی "عالەم" لە زاری جێگری سەرۆكی شارەوانیی تارانەوە بڵاوی كردەوە، حكوومەت لە هەوڵی دانانی پلانێكی تۆكمەدایە بۆ پێشوازیكردن لەو ژمارە یەكجار زۆرەی بەشداران. ئەمەیش دوای تێپەڕبوونی 94 ڕۆژ دێت بەسەر كوژرانی خامنەیی و ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانەكەی و فەرماندە سەربازییە باڵاكان، لە هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی ڕابردوودا.
بەپێی سەرچاوەكە، پلانێكی گشتگیر بۆ رێوڕەسمەكە دانراوە كە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت و
ئەم وردەكارییانە لەخۆ دەگرێت:
• كات: پێدەچێت رێوڕەسمەكە لە كۆتایی مانگی زولحەجە و سەرەتای مانگی موحەڕەم
بەڕێوە بچێت.
• شارەكان: رێوڕەسمەكان لە سێ شاری سەرەكی دەبن كە بریتین لە تاران، قوم و مەشهەد. ماوەی رێوڕەسمەكە: پلان بۆ سێ ڕۆژ ماڵئاوایی دانراوە كە لانی كەم 24 سەعاتی بۆ رێوڕەسمی تەرمەكە لە تارانی پایتەخت تەرخان دەكرێت.
• شوێنی بەخاكسپاردن: دەسەڵاتداران پشتڕاستیان كردەوە كە تەرمی ڕێبەری كۆچكردوو لە
مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد بەخاك دەسپێردرێت، ئەمەیش وەك جێبەجێكردنی
وەسیەتی خۆی و لەسەر ئامۆژگاری ماڵباتەكەی.