دەستەی نیشتمانیی بێسەروشوێنكراوان لە سووریا ڕای گەیاند، هەر شەش منداڵەكەی پزیشكی كورد "ڕانیا عەباس" كە بۆ چەندان ساڵە بێسەروشوێن بوون، گیانیان لە دەست داوە و كوژراون.
د. ڕانیا خەڵكی گەڕەكی "روكنەدین" بوو لە دیمەشق، هاوكات وەرزشوان و كەسێكی خۆشەویست بوو، یاریزانێكی لێهاتووی شەترەنج بوو.
ساڵی 2013 كاتێك د. ڕانیا باوەشی بۆ ئاوارەكانی شاری حمس كردەوە و لە نەخۆشخانەكەی خۆی لە گەڕەكی "دومەر" داڵدەی دان. هەر بەهۆی ئەم كارە مرۆییەوە، خۆی و هەر شەش منداڵەكەی گیران لەو كاتەوە چارەنووسیان دیار نەبوو.
بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا و لە دەرەنجامی لێكۆڵینەوە لەگەڵ دۆسیەی گیراوەكاندا، بەڵگەی یەكلاكەرەوە و حاشاهەڵنەگر دەست كەوتوون كە دەریدەخەن ئەو شەش منداڵە بێتاوانە، لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەربە ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە كوژراون.