نووسینگەی عامری: هیچ پێوەندییەكمان بە دۆسیەی چەكدانانی میلیشیاكان نییە

:: PM:03:17:03/06/2026 ‌
دوای ئەوەی میدیاكانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بڵاویان كردەوە، لیژنەیەك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێكهاتووە و عامری سەرۆكایەتیی دەكات بۆ چەككردنی میلیشیاكان، نووسینگەی عامری روونكردنەوەی داوە و دەڵێ‌، "هیچ لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكنەهاتووە".

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران، محەمەد رەعد بەرپرسی نووسینگەی هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر، روونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا رەتی دەكاتەوە عامری سەرۆكایەتیی لیژنەیەك بكات بۆ چەككردنی میلیشیاكان. دووپاتیشی دەكاتەوە كە هیچ لیژنەیەك لە ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بۆ ئەو مەبەستە پێكنەهاتووە.

لە ماوەی رابردوودا میدیای عەرەبی و عێراق لەوانە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی سعوودی ئاشكرایان كرد، هادی عامری و عەلی زەیدی لە لیژنەیەكدان بۆ چەكدانانی میلیشیاكانی عێراق.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل