عێراق.. داوای گۆڕینی سەرۆكی ئەنجوومەنی راژە و جێگرەكەی دەكرێت

:: PM:05:04:03/06/2026 ‌

هاوكات لەگەڵ دەستبەركاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، گۆڕانكاریی ئیداری بە هۆكاری جیاجیا دەستی پێ كردووە، ئەمڕۆ چوارشەم هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران كرد بۆ گۆڕینی موحیی مورتەزا سەرۆكی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی و ئەرشەد عەبدولجەباری جێگری و دانانی كەسانی تر لە شوێنی ئەوان.

وەك لە نووسراوێكی سەرۆكی پەرلەماندا هاتووە، ئەو داواكارییە بەو هۆیەوە كراوە كە ئەوان بەر لە خواردنی سوێندی یاسایی لەبەردەم پەرلەمان دەستیان بە كارەكانیان كردووە، ئەوەش پێشێلكارییەكی گەورەیە بۆ پۆست و ئەركەكانیان. 






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل