زەیدی سێ‌ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

:: AM:10:09:04/06/2026 ‌
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بۆنەی كۆچی دوایی ئایەتوڵا محەمەد ئیسحاق فەیاز مەرجەعی ناسراوی شیعە، سێ‌ رۆژ ماتەمینی لە سەرانسەری عێراق راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، ئایەتوڵا محەمەد ئیسحاق فەیاز لە تەمەنی 96 ساڵی لە بەغدا كۆچی دوایی كرد كە یەكێكە لە مەرجەعە ناسراوەكانی شیعە لە عێراق و وڵاتانی ئیسلامی. بەو بۆنەیەوە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "پرسەی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و سەرجەم مسوڵمانانی دنیا دەكەین، بە بۆنەی كۆچی دوایی مەرجەعی باڵا سەماحەتی ئەیەتوڵا شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز".

زەیدی دەشڵێ‌، "كۆچكردوو شوێنپەنجەی دیار بوو لە ئاستی هزر و وانەگوتنەوە لە حەوزەی زانستی لە نەجەفدا".

لە كۆتایی پەیامەكەیشیدا هاتووە، "بەهۆی ئەو كۆستەوە سێ‌ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنین".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل