ترەمپ: سنوورداركردنی دەسەڵاتی جەنگی من كارێكی نیشتمانی نییە

:: PM:02:38:04/06/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، پەیامێكی لەسەر دەنگدانی كۆنگرێسی ئەمەریكا لەسەر سنوورداركردنی دەسەڵاتی جەنگی سەرۆك بڵاو كردووەتەوە، ئەو كارە بە بێ‌ مانا و نانیشتمانی وەسف دەكات.

دوێنێ‌ لە كۆنگرێسی ئەمەریكا، دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێك درا بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتی سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی جەنگەوە. ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمەریكا سەرنجی خۆی لەسەر ئەو بابەتە خستەڕوو و دەڵێ‌، "دەنگدانی كۆنگرێس بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتی من لەبارەی جەنگ، كارێكە بێ مانایە و نانیشتمانییە".

لە 28ی شوباتی رابردوو ئەمەریكا و ئیسرائیل، بەیەكەوە هێرشیان كردە سەر ئێران و شەڕ هەڵگیرسا، شەڕەكە ماوەی 40 رۆژی خایاند و ئێستەیش ترەمپ هەڕەشەی هەڵگیرسانەوەی شەڕ دەكات.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل