دووەم هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی رابردوو دەستی پێ كرد و لە 8ی نیسانی رابردوو بە راگەیاندنی ئاگربەستێكی كاتی وەستا، ئەوكات سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە چیتریان نەماوە بۆردمانی بكەن، سەبارەت بە لبنان لەوێش ئاگربەستی كاتی هەیە و ئەمەریكا نایەوێ شەڕەكان دەست پێ بكەنەوە، راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئاكسیۆس"ی ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە دۆناڵد ترەمپ دەیەوی كۆتایی بە شەڕەكە بێت.
بەپێی
راپۆرتەكە، ئێستە سەبارەت بە شەڕی لبنانەوە بۆشایی لە بۆچوونی سەرۆكی ئەمەریكا و بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەیە، دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریكی ئاماژەیان كرد كە ترەمپ دەیەوێ كۆتایی بە شەڕەكە بێنێت و نەتنیاهۆش دەیەوێ دەستی پێ بكاتەوە، هەرچی ئێرانە، ئەوان زۆر كۆكن و نیوچەرۆژانە قسەی لەبارەوە دەكەن، بەڵام بەرپرسانی هەردوولا درك بەوە دەكەن كە ساتێك دێت بەرژەوەندی و ئامانجی ئەوان لێك دوور دەكەوێتەوە، هەندێك لە كەسە نزیكەكان لە نەتنیاهۆ لەوە دەترسن كە ئەو ساتە هاتبێت.
سەبارەت بە لبنان كە ئەم هەفتەیە بە گوشاری سەرۆكی ئەمەریكا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت وەستا و هەردوولا، واتە ئیسرائیل و حزبوڵا هێرشەكانیان بۆ سەر یەكتر وەستاند، ترەمپ گرنگی زیاتر بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران دەدات، زیاتر لە لبنان، بۆیە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی دوایی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ناخۆشی تێ كەوتووە.