باڵوێزخانەی ئەمەریكا بۆ هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق مەكەن

:: PM:10:18:04/06/2026 ‌

تا ئێستە دۆخی ناوچەكە بەهۆی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران و میلیشیاكانی بەردەوامە و لە سایەی رێكنەكەوتنی هەردوولا، ئەگەری دەست پێكردنەوەی شەڕ و هێرشەكان هەیە، باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ئیسرائیل هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگەدار دەكاتەوە و لە ئەگەری گەشتكردن بۆ چەند وڵاتێك وریایان دەكاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی باڵوێزخانەكە، بەهۆی بەرزیی ئاستی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە، تا ئێستە دۆخی تەناهی جێگیر نییە و ئەگەری گۆڕانكاریی بەپەلە هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین بەوەی وریا بن و چاودێریی هەواڵەكان بكەن بۆ ئاگەداربوون لە نوێترین پەرەسەندنەكان.

زیاتر گوتی، تا ئێستە وریایی لە گەشتكردن بۆ چەند وڵاتێك لەوانە بۆ بەحرێن و ئیسرائیل و بەرەی رۆژئاوا و ئوردن و كوێت و عومان و قەتەر و سعوودیە و ئیمارات، لە ئاستی سێیەمە، واتە چاوخشاندنەوە بە گەشكردن، هەرچی بۆ ئێران و عێراق و لبنان و سووریا و كەرتی غەزە و یەمەنە، لە ئاستی چوارەمە، واتە گەشت نەكەن.

هەر بەپێی بەیاننامەكە لە كاتی هەر هێرشێك و كارێكی دوژمنكارانە، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمەریكی زانیارییان لەبارەی نزیكترین حەشارگە هەبێت و پەنای بۆ ببەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل