میدیای ئێرانی رای گەیاند، هێزەكانی ئێران چەند مووشەك و درۆنێكیان ئاراستەی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا كردووە لە دەریای عومان مەبەستیش ئاگاداركردنەوەی ئەمەریكییەكان بووە.
ئەمڕۆ هەینی پێنجی حوزەیران
میدیای ئێرانی بڵاویان كردووەتەوە، هێزەی دەریای ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند مووشەك و درۆنێكی بۆ گاداركردنەوە ئاراستەی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا كردووە لە كەنداوی عومان، ئێران هێزی ئەمەریكا بەوە تۆمەتبار دەكات كە رێگریی لە كەشتیوانی دەكات و كەشتییە بازرگانییەكان رادەگرێت.
وێرای ئاگربەست چەند رۆژێكە ئەمەریكا و ئێران هێرشی سنووردار دژ بە یەكتر ئەنجام دەدەن. لەو كاتەیشدا ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە لەسەر ئابڵۆقەی دەریایی دژ بە ئێران بەردەوام دەبێت.