سوننە داوا دەكات لە مزگەوتەكان پشتیوانی حكوومەتی زەیدی بكرێت

:: PM:05:36:05/06/2026 ‌
سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی داوا لە وتارخوێن و ئیمامی مزگەوتەكان دەكات پشتیوانی لە حكوومەتی عەلی زەیدی بكەن لەو هەڵمەتەی بۆ چەكدانانی میلیشیاكان دەستی پێ كردووە.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی حوزەیران عامر جەنابی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لە عێراق داوا لە وتارخوێن و ئیمامی مزگەوتەكان دەكات، بەشێك لە كاتەكانی خۆیان بۆ ستایشی حكوومەتی زەیدی تەرخان بكەن بەهۆی ئەو كۆششەی بۆ سەقامگیری و كۆكردنەوەی چەك بە دەستی دەوڵەت دەیكات.

جەنابی پێیوایە هەنگاوەكانی حكوومەت لەو دۆسیەیە كۆششێكی نیشتیمانییە. 

هەروەها سەرۆكی وەقفی سوننی لە راگەیەنراوەكەی سوپاسی ئەو میلیشیایانە دەكات كە رەزامەندیان داوە خۆیان هەڵبوەشێنەوە و چەك رادەستی حكوومەت بكەن.

یەكێك لە تەوەرەكانی كارنامەی حكوومەتی زەیدی چەكدانانی میلیشیاكانە و تا ئێستە سێ‌ میلیشیا ئامادەییان نیشان داوە چەك دابنێن، ئەوانیش سەرایا سەلام و عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتائیبی ئیمام عەلییە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل