مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە.. بە هۆی لبنان سەرۆكی ئەمەریكا و ئیسرائیل شەڕ لەگەڵ یەكتر دەكەن

:: PM:10:39:05/06/2026 ‌
كەناڵی حەدەس لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهۆ لەسەر لبنان لە یەكتر تووڕە بوون، بەڵام ئەمە دووەم جارە روو بدات و بەر لە نیو سەدە جارێكی تر سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆكی ئەمەریكا هەر  لەسەر لبنان بوو بە شەڕیان.

هەفتەی رابردوو میدیاكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل ئاشكرایان كرد دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی بە رووی بنیامین نەتەنیاهۆ تووڕ بووە، داوای وەستاندنی شەڕی لبنانی لێ كردووە. 

ئەمڕۆ هەینی پێنجی حوزەیران كەناڵی حەدەس دەڵێ‌، "ئەمە دووەم جارە سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر لبنان لە یەكتر تووڕە بن". 

ئەو رووداوەی حەدەس باسی دەكات پێوەندییەكی تەلەفۆنییە لە نێوان رۆناڵد ریگان سەرۆكی ئەمەریكا و مناحم بیگن سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی ئیسرائیل رووی دا، هۆكارەكەیش جارێكی تر شەڕی لبنان بوو، ئەو پێوەندییەیش لە ساڵی 1982 بوو.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل