نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەكشەم لە رێگەی خێرای نێوان هەردوو پارێزگای زیقار و بەسرە لە باشووری عێراق، لە ئەنجامی بەریەككەوتنی پاسێكی سەردانیكاران و تەنكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی، 21 كەس كوژران و 19ی تریش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند بەهۆی رووداوەكەوە و وەك ئاماری سەرەتایی 21 كەس گیانیان لەدەست داوە و 19ی تر بریندار بوون، سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتەكە گوتی، هەندێك لە تەرمی قوربانیان بەتەواوەتی سووتاوە و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە بۆ فەرمانگەی پزیشكی داد گوازراونەتەوە، بریندارەكانیش، كە دوو هاووڵاتیی ئێرانیان لە نێواندایە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
لای خۆیەوە نووسینگەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند كە زەیدی بە گرنگییەوە و لەگەڵ حكوومەتی ناوخۆیی زیقار چاودێریی رووداوەكە و دۆخی قوربانیان دەكات، ئەو رووداوەی لە شارۆكەی بەتحا لە زیقار رووی دا و دەیان قوربانی لێ كەوتووەتەوە كە خەڵكی بەسرەن، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان كرد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.