ماڵپەڕێكی ئێران: بە ناكۆكیی ترەمپ و نەتەنیاهۆ كەوتینە تەڵەوە

:: PM:03:13:08/06/2026 ‌
ماڵپەڕی رەجا نیوزی ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانی ئێران فریویان خواردووە، بە ناكۆكی نێوان سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كەوتوونەتە تەڵەوە و هێرشیان كردووە.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی حوزەیران، كەناڵی عەرەبیە ئاماژەی بە ناوەڕۆكی هەواڵێك كردووە كە لە ماڵپەڕی رەجا نیوزی ئێرانی بڵاو كراوەتەوە. عەرەبیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ماڵپەڕی رەجا نیوز نزیكە لە هەواڵگریی ئێران. 

ماڵپەڕەكە باسی لەوە كردووە، هێزەكانی ئێران بەوە فریویان خواردووە، گوایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ناكۆكییان لە نێوانە، كەچی دەركەوتووە ئێران كەوتووەتە تەڵەوە، ماڵپەڕەكە دەڵێ‌، "گومڕاكردنێكی بە ئەنقەست بوو، ئێمەیان خستە تەڵەوە".

كەمێك لەمەوبەر ئێران هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل راگرت، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی ئەمەریكای بەوە تۆمەتبار كرد لە پشت هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل