شارەزایان: زەیدی دواڕۆژی عێراق لە واشنتن دادەڕێژێتەوە

:: PM:08:30:08/06/2026 ‌

بڕیارە لە ماوەی داهاتوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگاتە ئەمەریكا، وەك یەكەم سەردانی دەرەكی و تاقیكردنەوە بۆ خۆی و حكوومەتەكەی، پەیامێكی دووسەرە سەبارەت بە دواڕۆژی ئابووریی عێراق و داهاتووە سیاسییەكەی لەناو ململانێكانی ناوچەكەدا ئاراستە دەكات، شارەزایان پێیان وایە ئەو سەردانە دواڕۆژی عێراق لە واشنتن دادەڕێژێتەوە.

موجاشیع تەمیمی شارەزا لە كاروباری سیاسی دەڵێت، سەردانی زەیدی بۆ واشنتن بە هاوەڵی ژمارەیەك لە كارسازان، چەند رەهەندێكی سیاسی زیاتر لە ئابووری هەیە، بەتایبەتی كە لە قۆناغێكدا دێت كە نەخشەی زۆرێك لە هاوسەنگییەكان لە ناوچەكە دێتە داڕشتنەوە، حكوومەتی عێراق دەیەوێ لە رێگەی ئەو سەردانە خۆی وەك هاوبەشێكی بەتوانا بۆ بنیاتنانی پێوەندییكی هاوسەنگ لەگەڵ ئەمەریكا بێ چوونە ناو سیاسەتی بەرەكانەوە پێشكەش بكات، هەروەها هەوڵ دەدات وای پێشان بدات كە عێراق بە رووی وەبەرهێنان و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش كراوەیە.

روونی كردەوە، هاوەڵیكردنی كارسازان لە سەردانەكەی زەیدی رەهەندێكی كردەنی تێدایە و رەوانەكردنی پەیامە بۆ دەرەوە و ناوخۆ بەوەی حكوومەتەكەی دەیەوێ لە كوتاری كۆنی سیاسی بەرەو سەرنجخستنە سەر ئابووری و پەرەپێدان و دابیینكردنی هەلی كار هەنگاو دەنێت، سەردانەكە بەرجەستەی خواستی بەغدا بۆ بەهێزكردنی پێگەی لە ناوچەكە و دنیا لە رێگەی بوونی پێوەندییەكی سەقامگیر لەگەڵ واشنتن دەكات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل