ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه ئاگه‌داره‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه شه‌وی دوێنێ دووشه‌م هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له ئاسمانی گه‌رووی هورمز كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و دوو تیمی سه‌رنشینی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یان به سه‌لامه‌تی رزگاركراون.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری دوو
سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌داره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كه له جۆری ئه‌پاچییه و سه‌ر به سوپای ئه‌مه‌ریكایه و له نزیك گه‌رووی هورمز كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له‌باره‌ی هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی، سه‌رچاوه‌كان زانیارییه‌كان نه‌بوو، له‌وه‌ی كه له ئه‌نجامی ته‌قه و هێرشی ئێران هه‌لیكۆپته‌ره‌كه خراوه‌ته خواره‌وه، یان رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان ئاشكرا كرد، كه دوو فڕۆكه‌وان تیمی سه‌رنشینی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه بوون، دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌یشی هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به سه‌لامه‌تی رزگاركراون.
تا ئێسته كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره به فه‌رمی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.