به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ڕوانینێكی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران لا ده‌بێت، هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنیش له كۆتاییدان.
دۆناڵد
تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له كۆتاییدان و ئێمه‌یش له قۆناغی كۆتایی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی زۆر باشین له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له‌دوای به‌شداری له یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی باله له نیویۆرك بۆ ڕۆژنامه‌وانا كرد و له وه‌ڵامی پرسیاری كاتی ماوه بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن گوتی، دوو تا سێ ڕۆژی تر ده‌خایه‌نێت.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌م دۆناڵد تره‌مپ بۆ تۆڕی سی ئێن ئێن هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه هه‌فته‌یه‌ك تا دوو هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت.