میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئیسرائیل جارێكی تر به درۆن و فڕۆكه ده‌ستی به بۆردمانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیا جیای لبنان كردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی
ئێران و ئیسرائیل دوێنێ به هێرشی مووشه‌كی پێكدادان له نێوانیان ڕووی دا، دواتر هه‌ردوولا وه‌ستاندنی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر ڕاگه‌یاند، ئێران به‌و مه‌رجه هێرشه‌كانی وه‌ستاندووه كه ئیسرائیل چیتر بۆردمانی حزبوڵا له لبنان نه‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌رجه‌ی ئێران، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌لجه‌زیره بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئیسرائیل به درۆن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شارۆكه‌ی نه‌بتییه و فڕۆكه‌یش بۆردمانی شاره‌دێی كه‌فه‌رسه‌یری له شارۆكه‌ی نه‌بتییه كردووه.
هاوكات زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بۆردمانه‌كان شاره‌دێكانی عه‌باسییه و ره‌مادییه و شارۆكه‌ی صوریشیان گرتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووی ئادار/مارس دوو ڕۆژ دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، حزبوڵای لبنانی كه گرووپێكی میلیشیای ئێرانه له لبنان ده‌ستی به په‌لاماردانی ئیسرائیل كرد، له وه‌ڵامدا ئیسرائیل به هێزی زه‌مینی و ئاسمانی به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وی كرد بۆ قووڵایی خاكی لبنان و لێدان له بنكه و باره‌گه‌كانی حزبوڵا له‌و وڵاته.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ناوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان جار دانیشتن له نێوان ئیسرائیل و حكوومه‌تی لبنان له واشنتن سازكراوه و ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام حزبوڵا ڕێز له حكوومه‌تی لبنان ناگرێ و به‌رده‌وام ئاگربه‌ست ده‌شكێنێت و ئیسرائیل ناچار ده‌كات به‌رگری له‌خۆی بكات.