یەكێك لە پێوەرەكانی گۆڕانكاریی عێراق و دووركەوتنەوەی لە بازنەی ئێران لە دیدی ئەمەریكا و رۆژئاوا، ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكانیەتی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو و عەرەبی، بەتایبەتی سووریا، لەگەڵ هاتنی عەلی زەیدی بۆ دەسەڵات لە عێراق، هەوڵ دەدات لاپەڕەیەكی نوێ لە پێوەندییە دەرەكییەكانی حكوومەتەكەی هەڵبداتەوە، كە هاوكات سوودی بۆی هەبێت لە چارەسەركردنی تەنگژە ئابوورییەكان.
بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی، ئەمڕۆ چوارشەم
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا لە رێگەی حەمید شەتری سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق رەوانە كرد، تیایدا دووپاتی لە گرنگیی بەهێزكردنی پێوەندییەكان و هاوئاهەنگی لە بوارە ئابووری و تەناهییەكان لەگەڵ سووریا كردەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، زەیدی لە پەیامەكەی دووپاتی لە بەهێزكردنی پێوەندییە دووقۆڵییەكانی عێراق و سووریا كردەوە لە رێگەی زیادكردنی هاوئاهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی تەنگژە و ئاڵنگارییەكانی لە ناوچەكە لە بوارەكانی ئابووری و تەناهیدا هەیە، ئەوەش لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، لای خۆیەوە شەرع سوپاسی زەیدی و حكوومەتی عێراقی كردووە، ئاماژەی بۆ پابەندیی سووریا بە هاریكاری لەگەڵ عێراق كرد لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەكان بەهۆی رووداوەكانی دوایی ناوچەكە هاتوونە پێش، لەگەڵ دووپاتكردنەوە لە گرنگیی بەهێزكردنی هاریكاریی نێوانیان بەتایبەتی لە بوارەكانی تەناهی و ئابووریدا.