دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان ئامانجیان له ناوچه جیا جیاكانی ئێران به چڕی بۆردمان كرد و تره‌مپیش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زیاتری له ئێران كرد، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژوو نه‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوی كرده‌وه، ده‌ستمان به بۆردمانكردنی چه‌ندان ئامانجی جیا جیا له ئێران كرد و ئه‌و بۆردمانانه‌یش وه‌ڵامی ده‌ستدرێژی و هێرشه بێ پاساوه‌كانی ئێرانه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كان بۆ پێگه‌ی "ئه‌كسیۆس" ئاشكرایان كرد، كه ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئێران بۆردمانی كردوون ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی باشووری ئێران و به دیاریكراویش سیستمی به‌رگری ئاسمانی و ڕاداره‌كان و یه‌كه‌كانی هه‌ڵدان و كۆنتڕۆڵكردنی درۆنه‌كان كراونته ئامانج.
هاوكات میدیاكانی ئێران شه‌وی ڕابردوو بڵاویان كرده‌وه، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رز له ناوچه‌ی سیریك و میناب و به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئێران بیستراوه.