سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری گشتی سوپای كوێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه ڕووبه‌ڕووی هێرشی دوژمن له ئاسمانی وڵاته‌كه ده‌بێته‌وه و مووشه‌ك و درۆن له ئاسمانی كوێت ده‌پێكێت. هاوكات له به‌حرێنیش زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه بۆ هاووڵاتییان لێ درا و داوایان لێ كرا بۆ سه‌لامه‌تییان به‌هۆی هێرشه‌كان خۆیان بگه‌یننه شوێنه پارێزراوه‌كان.
سوپاسالاری گشتی هێزه‌كانی
كوێت داوای له هاووڵاتییان كردووه، كه پابه‌ندنی ڕێنماییه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی خۆیان بن كه له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ركراوه و زانیارییش ته‌نیا له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانه‌وه وه‌ربگرن و باوه‌ڕ به زانیاری چه‌واشكار مه‌كه‌ن.
له‌لاه‌كی تره‌وه زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه له به‌حرێن لێدرا و داوا له هاووڵاتییان و نیشته‌جێبووانی ئه‌و وڵاته كرا، كه خۆیان بگه‌یه‌ننه نزیكترین ناوچه‌ی ئارام و ته‌ناهـ و چاودێری كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن، تا له ئاساییبوونه‌وه یان به‌رده‌وامبوون له مانه‌وه له شوێنه پارێزراوه‌كان ئاگه‌دار بكرێنه‌وه.