سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه ئیسرائیل به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له ئێران نه‌كردووه و بگره ته‌نیا هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان ئامانجی گرنگ و ستراتیجیان له چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوو له ئێران پێكاوه.
دۆناڵد
تره‌مپ بۆ تۆڕی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی گوتی، خۆم سه‌رپه‌رشتی لێدان و بۆردمانه‌كان له ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان ده‌كه‌م، هێزه‌كانی ئیسرائیلیش به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و هێرش و بۆردمانانه به‌شدار نین.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه شه‌وی ڕابردوو چه‌ندان جار ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی ناوچه‌كانی باشووری ئێرانی كرد و به چه‌كی زۆر ورد و پێشكه‌وتوو ئامانجه‌كانی پێكاوه كه ده‌بوونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه بۆردمانه‌كان له ڕۆژانی داهاتوویش به‌رده‌وامیان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن له دانوستانه‌كان به‌دی نه‌یه‌ت و ئێران به ڕێككه‌وتن ڕازی نه‌بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌ركردایه‌تی ئێسته‌ی ئێرانی به شكاندنی ئاگربه‌ست به به‌رده‌وامی تۆمه‌تبار كرد و گوتی، له مێژوودا ئه‌مه زۆرترین جاره ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌شكێنرێت.
هاوكات ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه بۆردمانه‌كان كورت و پوخت و سنووردارن و ته‌نیا شه‌و به‌رده‌وامیان هه‌بوو، به‌ڵام هۆشداری به ئێران دا، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن واژوو به په‌له واژوو نه‌كه‌ن، ئه‌وا واشنتن دووباره زۆر خراپتر بۆردمانیان ده‌كات.