له وه‌ڵامی بۆردمانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ناوچه جیا جیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، سوپای پاسداران بڵاوی كرده‌وه، كه به 12 مووشه‌كی بالیستیك بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له ئوردن بۆردمان كردووه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی سوپای پاسداران هاتووه، 12 مووشه‌كی بالیستیكمان ئاراسته‌ی بنكه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه سه‌ربازییه گرنگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی "ئه‌زره‌ق" له ئوردن كردووه.
ئاماژه‌یان داوه، كه مووشه‌كه‌كان ئامانج و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له بنكه‌ی "ئه‌زره‌ق" به وردی پێكاوه و زیانی زۆریان به ژماره‌یه‌كی زۆری فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی وه‌ستاو له‌و بنكه سه‌ربازییه گه‌یاندووه.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه بۆردمان و ئۆپراسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت، مادام دوژمن هێرش و بۆردمان بكاته سه‌رمان.
شه‌وی ڕابردوو به تۆمه‌تی شكاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و به فه‌رمانی تره‌مپ سوپای ئه‌مه‌ریكا زنجیره‌یه‌ك بۆردمانی كرده سه‌ر ئامانجه گرنگ و ستراتیجییه‌كان له ناوچه‌كانی باشووری ئێران و به ته‌واوی خاپووری كردن.