فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرای كرد، كه ئه‌و لێدوانانه‌ی ئێران له‌باره‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی گه‌رووی هورمز دوورن له ڕاستییه‌وه و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به‌رده‌وامن له په‌ڕینه‌وه به گه‌رووی هورمز.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" ئاشكرای كرد، كه كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به‌رده‌وامن له جووڵه و به شه‌و به ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز ده‌ڕۆن و ناوچه‌كه تێده‌په‌ڕێنن، بێ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هیچ كێشه‌یه‌ك ببنه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه بانگه‌شه‌كانی ئێران به بۆردمانكردنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز دوورن له ڕاستییه‌وه و هاوكات داخستنی ته‌واوه‌تی گه‌رووی هورمزیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه.
له وه‌ڵامی بۆردمانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، كۆماری ئیسلامی ئێران دووباره ئاشكرای كرد، كه به ته‌واوی گه‌رووی هورمزی داخستووه و هه‌ڕه‌شه‌ی له كه‌شتییه بازرگانییه‌كانیش كرد كه نه‌چنه ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمزه‌وه، چونكه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
له دوای هێرشی ئه‌مه‌ركا و ئیسرائیل له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو بۆ سه‌ر ئێران، تاران گه‌رووی هورمزی به ڕووی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانییه‌كان داخست، ئه‌مه‌یش ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تووشی دنیا كردووه، چونكه پێنج یه‌كی نه‌وتی دنیا له‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه‌وه ده‌گاته بازاره‌كانی وزه له دنیا.