سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆڕی فۆكس نیوز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران كردووه و ئه‌وان داوایان لێ كردووه كه بۆردمانه‌كانمان بوه‌ستێنین.
له
چاوپێكه‌وتنه‌كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسنی ئێران كردووه و ئه‌وان داوایان لێكردووم كه بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران بوه‌ستێنم، به‌لام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان به‌رده‌وام به ئاسمانی ئێران ده‌سووڕێنه‌وه و هه‌ركات بمانه‌وێ بۆردمانیان ده‌كه‌ینه‌وه.
له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هاتنه‌سه‌ر حوكمی ڕژێمی ئێسته‌ی ئێران یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی به سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بكات و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ قسه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یش تا ئێسته له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ددانی پێدا نه‌نراوه و به‌رپرسانی ئێران بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌یان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و زانیارییانه‌ی تره‌مپ خستوویه‌تییه ڕوو، درۆن و دوورن له ڕاستییه‌وه، ئه‌وه به ده‌نگۆیه‌كی ساخته بۆ خۆ به دوورگرتن له شه‌ڕكردن دژی ئێران ناو ده‌به‌ن.
هه‌رچه‌نده ئێسته دانوستانه‌كان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ڕێی وڵاتی سێیه‌مه‌وه بوونی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كجار شاندی ڕه‌سمی هه‌ردوو وڵات به فه‌رمی له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان كۆبوونه‌ته‌وه و دواتر دانوستانه ڕاسته‌وخۆكان شكستیان هێنا و ئێسته پاكستان ناوه‌ندگیری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.