ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه شیكار و لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌و بۆردمانه وردانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا شه‌وی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌م كردیه سه‌ر ئێران، وێرانبوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاوی پاكی خوادنه‌وه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئێران و نزیك گه‌رووی هورمز كردووه‌ته ئامانج.
ڕۆژنامه‌كه شیكاری بۆ وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان كردووه كه به وردی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی ئێران له كه‌ناراوه‌كانی ئێران له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز كراوه‌ته ئامانج، دامه‌زراوه‌یه‌كی پاڵاوتنی ئاو و به‌رهه‌مهێنانی ئاوی شیرینی خواردنه‌وه بووه.
هاوكات میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆگه‌یه‌كی ئاویان له ناوچه‌كه كردووه‌ته ئامانج و به‌رپرسێكی لۆكاڵی ئاماژه‌ی داوه، كه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه ئێسته زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س له‌و گه‌رما زۆره‌ی له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه، به ته‌واوی بێ ئاو بوون.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" ئاشكرای كرد، كه بۆردمانه‌كان سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و ڕادار و بنكه‌كانی هه‌ڵدان و ئاراسته‌كردنی درۆنیان له ئێران كردووه‌ته ئامانج.