ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی بۆردمانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئه‌مه‌ریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان ئاشكرای كرد، ده‌ستكردنه‌وه به پێكدادان و به‌رده‌وامبوونی گرژییه‌كان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ته‌نگژه‌یه‌كی زۆر قووڵ و پڕ له ئاڵۆزی ئاراسته ده‌كات، پێویسته په‌نا بۆ گفتوگۆی دیپلۆماسییانه ببرێ و ده‌ست له جه‌نگ و پێكدادان هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پۆستێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئێكس نووسیوه‌تی، ئه‌و هه‌فته‌یه گرژی و هێرشه‌كان زۆر زیادیان كرده‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ و ئاگربه‌ست خه‌ریكه ماناكه‌ی له ده‌ست ده‌دات و ده‌گۆڕێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و پێكدادانه‌كان، نه‌ك وه‌ستاندنیان به ته‌واوه‌تی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، پێویسته مه‌ترسییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێكدادنه‌كان له هه‌ڵگیرسانی ته‌واوه‌تی جه‌نگیش جیا نه‌كه‌ینه‌وه و داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ده‌كه‌م، به ڕێگه‌ی دیپلۆماسی ئاڵۆزییه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و نا بۆ جه‌نگی زیاتر و نا بۆ ئازاری زیاتر.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مینداری ی‌و ئێن له كاتێكدایه له‌و هه‌فته‌یه ئیسرائیل جارێك به ته‌نیا و ئه‌مه‌ریكایش شه‌وی ڕابردوو به ته‌نیا هێرش و بۆردمانی ئێرانیان كرد و له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا ئێران وه‌ڵامی بۆردمانه‌كانی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی جه‌نگ و پێكدادانی قورس له نێوان ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵا له لبنان.