ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22 وڵاتی دنیا كه له نێویاندا ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا بوونیان هه‌یه به فه‌رمی داوایان له ئێران كرد، تیرۆری كه‌سی له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كانیان بوه‌ستێنێت و ده‌ست له هه‌ڵگرتنی كرده‌ی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و
وڵاتانه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری و ئه‌منی ئێرانیان كرد، كه سیاسه‌تی دروستكردنی گرووپی مافیای تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه پیلانگێڕێ له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكور و ئوسترالیا ده‌كات و كرده‌ی تیرۆریستیان لێ ئه‌نجام ده‌دات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شی ئه‌و 22 وڵاته هاتووه، كه هه‌وڵی كوشتن و ڕفاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقین و به ئامانجگرتنی كه‌سی له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كانمان به توندی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و پێویسته ده‌ستبه‌جی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕابگیرت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هه‌واڵگری سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به پاسداران به‌رپرسن له جێبه‌جێكردنی كرده تاوانكارییه‌كان له ده‌ره‌وه و كرده‌ی كوشتن و چه‌په‌ڵانه دژی به‌رهه‌ڵستكارانی ئێران و ڕۆژنامه‌وانان و گرووپه جووه‌كان له‌و وڵاتانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ئه‌وان یه‌كگرتوون و سوورن له‌سه‌ر پاراستنی وڵات و گه‌له‌كانمان له‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه و پێویسته ئێرانیش ده‌سبه‌جێ ئه‌و كرده چه‌په‌ڵانه‌ی بوه‌ستێنێت.