سوپای ئێران رای گەیاند، لە بەحرێن بە درۆن رادار و سیستمی پاتریۆتی ئەمەریكایان كردووەتە ئامانج، كەچی بەحرێن دەڵێ، "لە ئەنجامی هێرشەكەی ئێران كیژۆڵەیەكی 11 ساڵی بریندارە".
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، سوپای ئێران لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "بە درۆن هێرش كراوەتە سەر رادار و سیستمی پاتریۆتی ئەمەریكا لە بەحرێن"، كەچی دوای راگەیەنراوەكەی ئێران، وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن دووپاتی دەكاتەوە كە زیان بەر خەڵكی سڤیل كەوتووە.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن دووپاتی دەكاتەوە، تەواوی درۆنەكانی ئێران تێكشكاون و لە ئەنجامی ئەمەیش زیانێكی زۆر لە هەردوو شاری حەمەن و مەنامە بەر هاووڵاتییانی سڤیل كەوتووە، بە ساچمەی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكان كیژۆڵەیەكی تەمەن 11 ساڵی بریندارە و زیانی مادیش بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلی خەڵك كەوتووە.
شەوی رابردوو ئەمەریكا هێرشی كردە سەر ئێران و سوپای پاسدارانیش بە بیانووی بە ئامانجگرتنی بنكەكانی ئەمەریكا، هێرشی كردە سەر بەحرێن و كوێت و ئوردن.