هەریەكە لە هیند و بەریتانیا ئاشكرای دەكەن، لە كەنداو هێرش كراوەتە سەر كەشتییە نەوتییەكانیان و هیند دووپاتی دەكاتەوە كە سوپای ئەمەریكا، هێرشەكەی كردووە و سێ دەریاوانی هیندیی كوشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، سارباناندا سۆنۆما
وەزیری دەریاوانی هیندستان ئاشكرای دەكات، دوێنێ لە كەنداوی عومان هێرشێك بۆ سەر كەشتییەكی نەوتی ئەنجام دراوە، سوپای ئەمەریكا هێرشەكەی ئەنجام داوە، بە هۆی هێرشەكەوە سێ دەریاوانی هیندی كوژراون.
لە بەرانبەر ئەو رووداوەدا هیند پەیامی ناڕەزایی بە شاندی دیپلۆماسی ئەمەریكا دەدات.
هاوكات دەستەی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ئاشكرای دەكات، لە نزیك كەنارەكانی سەحار لە سوڵتاننشینی عومان، ئاگر لە بزوێنەرەكانی كەشتییەكی نەوتی بەربووە.
ئەمە دووەم كەشتی بەریتانیایە كە تووشی رووداو دەبێت و دوێنێ دەستەی دەریاوانی بەریتانیا ئاشكرای كرد، كۆمەڵێك چەكدار لە نزیك كەنارەكانی یەمەن هێرشیان كردووەتە سەر كەشتییەكی بازرگانیی بەریتانیا، دوای بەرگریی تیمی پاسەوانی كەشتییەكە، چەكدارەكان دوور كەوتوونەتەوە.