پارێزگاری شاری سیریك لە هورمزگان ئاشكرای دەكات، هێرشێكی ئەمەریكی بۆ سەر كەشتییەكی بارهەڵگر ئەنجام دراوە، تیمی كەشتیوانی رزگار كراون و رەوانەی عومان كراون.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، كەناڵی "العربی"ی قەتەری بڵاوی كردووەتەوە، پارێزگاری شاری سیریك لە ناوچەی هورمزگانی ئێران ئاشكرای كردووە، ئەمەریكا لە دەریای عومان هێرشی كردووەتە سەر كەشتییەكی بارهەڵگر كە لە ناوچەی سیریكەوە رۆیشتووە.
لە ئەنجامی هێرشەكەدا كەشتییەكە زیانی بەركەوتووە و تیمی كەشتیوانی رزگار كراون، بەڵام رەوانەی سوڵتاننشینی عومان كراون.
شەوی رابردوو ئەمەریكا هێرشی كردە سەر چەندان پێگەی ئێران و تا ئێستە بە فەرمی وردەكارییەكان بڵاو نەكراونەتەوە.
هەر ئەمڕۆ هەریەكە لە هیندستان و بەریتانیا بە جیا ئاشكرایان كرد هێرش كراوەتە سەر كەشتییەكانیان.