سێ سەرچاوەی بەرپرس لە ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، لە دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، بەشێوەیەكی سەرەكیش بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر پارەی ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، سێ سەرچاوەی بەرپرس لە ئێران بە ئاژانسی
رۆیتەرزیان راگەیاندووە، هەموو كۆششەكان چڕ دەكرێنەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و دانوستاندنیش لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوامە.
بەرپرسانی ئێران دووپاتی دەكەنەوە كە ئامانجی سەرەكی لە دانوستاندن ئەوەیە، سزای سەر پارە بلۆككراوەكانی ئێران هەڵبگیرێت و پارەكەیان پێ بدرێتەوە.
هەرچەندە دوو رۆژە بە دوای یەكەوە ئێران و ئەمەریكا هێرش دەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی تر، كەچی بەرپرسانی هەردوولا دووپات لەسەر بەردەوامی دانوستاندنەكان دەكەنەوە، سەرۆكی ئەمەریكایش پێداگریی دەكات لەوەی ئێران جگە لە رێككەوتن، هیچ رێگەچارەیەكی تری نییە.