جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا رای گەیاند، ئەگەر ئێران لەسەر "رێگەی هەڵە" بەردەوام بێت، ئەوا ئەوروپا دەبێت گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئەو وڵاتە و سزای نوێی بەسەر بسەپێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، ئاژانسی رۆیتەرز لێدوانێكی جۆرجیا میلۆنی بڵاو كردووەتەوە كە رەخنە لە ئێران دەگرێت و بەوە تۆمەتباری دەكات، بەردەوام تەنگژە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەكات.
میلۆنی دەڵێ، "ئەگەر تەنگژەكان كەم نەكاتەوە و لەسەر رێگەی هەڵە بەردەوام بێت، ئەوا دەبێت یەكێتیی ئەوروپا ئامادە بێت زیاتر گوشاری بخاتە سەر و سزای نوێی بەسەر بسەپێنێت".
پێشتر چەندان وڵاتی رەخنەیان لە ئێران گرتووە و سەركۆنەیان كردووە، بەتایبەتی بەهۆی ئەو هێرشانەی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە ئەنجامیان دەدات.