ئێران: هەر كەشتییەك بە هورمزدا تێپەڕێت تەقەی لێ دەكەین

:: PM:01:15:11/06/2026 ‌
بارەگای خاتەم ئەنبیای ئێران رای گەیاند، گەرووی هورمز بە تەواوی داخراوە و هەر كەشتییەك بەو شوێنەدا تێپەڕێت، ئەوا تەقەی لێ دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، بارەگای خاتەم ئەنبیا لە ئێران رای گەیاند، گەرووی هورمز بە تەواوی داخراوە و تەنانەت كەشتییە بازرگانی و نەوتییەكانیش نابێت بە گەرووی هورمز تێپەڕن.

خاتەم ئەنبیا كە فەرماندەی گشتیی هێزە سەربازییەكانی ئێرانە دووپاتی دەكاتەوە، هەر كەشتییەك هەوڵی تێپەڕبوون بدات، ئەوا لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە تەقەی لێ دەكرێت.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئێران رێگەی بە هەندێك كەشتی دەدا بە گەرووی هورمز تێپەڕن، بەو مەرجەی پارەیەك بە ئێران بدەن و هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای پاسداران بكەن.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل