رۆژنامەی مەدای عێراقی بەدواداچوونێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا دەڵێ، "وەرزی راوە نەهەنگی گەندەڵی دەستی پێ كردووە" كە ژمارەیان 50 گەندەڵە و پارەی دزراوی عێراقیش دەگاتە 350 ملیار دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، رۆژنامەی
مەدا بەداواداچوونێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەكات، حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی، دەستی كردووە بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەشێوەیەك لە 2003وە بەمشێوەیە نەبووە. مەدا راپۆرتەكەی بەو ناونیشانە بڵاو كردووەتەوە، "وەرزی راوە نەهەنگی گەندەڵی، 50 ناو و 350 ملیار دۆلار".
بەگوێرەی زانیارییەكانی مەدا، 50 گەندەڵی گەورە لە عێراقدا هەن كە بە نەهەنگ "حووت" ناوبان دەبات. دووپاتیشی دەكاتەوە ئەوان تەنیا بەرپرسانی حكوومی نین، بەڵكو چەندان كەسی تێدایە كە سەركردەی سیاسیی گەورە و بازرگان و خاوەنكاری بەناوبانگن.
لەبارەی ئەو پارەیەی بە گەندەڵی براوە، مەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەزندە دەكرێت پارەی دزراو لە سەرووی 150 ملیار دۆلار بێت و تەنانەت بە 350 ملیار دینار دەگات.