فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا ئاشكرای دەكات، تاوانبارێكی داواكراویان گرتووە، چەندان بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە و 300 مووشەكی لا بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لە
راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، دەزگا هەواڵگرییەكان لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی، توانیویانە تاوانبارێك بگرن كە چەندان دۆسیەی یاسایی بۆ كراوەتەوە و چەندان تاوانی كوشتن و دزیی كردووە.
راگەیەنراوەكەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا، تاوانبارەكە بە "مەترسیدار" وەسف دەكات و دووپاتیشی دەكاتەوە، ژمارەیەكی زۆری چەك و تەقەمەنیی بە دەستەوە گیراوە و لەوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت، "300 مووشەكی لا بووە".
لە عێراقدا هەڵمەتێكی بەرەنگاربوونەوەی چەكی بۆ مۆڵەت و چەكی میلیشیاكان دەستی پێ كردووە.