تەلەڤزیۆنی ئێران: دەنگی تەقینەوەیەك لە كەنارەكانی سیریك بیسترا

:: PM:02:58:11/06/2026 ‌
تەلەڤزیۆنی ئێران رای گەیاند، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە سیریك بیستراوە، بەڵام تا ئێستە هۆكارەكەی نەزانراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، چەند كەناڵێكی ئێرانی لەوانە تەلەڤزیۆنی فەرمی دەوڵەت بڵاوی كردووەتەوە، دوای نیوەڕۆ دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە كەناراوەكانی سیریك لە ناوچەی هورمزگان بیستراوە، بەڵام هۆكارەكەی دیار نییە.

پێشتر پارێزگاری سیریك ئاشكرای كردبوو، كەشتییەكی بارهەڵگر كە لە كەناراوەكانی سیریك رۆیشتووە لە دەریای عومان، لەلایەن ئەمەریكاوە هێرشی كراوەتە سەر و تیمی كەشتیوانی رزگار كراون و رەوانەی عومان كراون.

ماوەی دوو رۆژە هێرشەكانی ئێران و ئەمەریكا لە دژی یەكتر دەستی پێ كردووەتەوە، بەڵام بە شێوەیەكی سنووردارە و تا ئێستە دووپات لەسەر بەردەوامبوونی دانوستاندن دەكرێتەوە.





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل