سوپای ئەمەریكا رای گەیاند، سێیەم كەشتیی بازرگانیان لە كەنداوی عومان پەكخست، كە ویستوویەتی نەوتی ئێران بە قاچاخ هەناردە بكات و ئابڵۆقەی دەریایی ئەمەریكا تێپەڕێنێ.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، ئاژانسی
رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، سوپای ئەمەریكا رای گەیاند، سێیەم كەشتیی نەوتی ئێران لە كەنداوی عومان پەكخراوە. لە راگەیەنراوێكی ناوەندی سوپای ئەمەریكادا هاتووە، كەشتیی ئێم تی جالفیر كە ئاڵای گینیا-بیساوی بەرز كردووەتەوە، هەوڵی داوە ئابڵۆقەی دەریایی ئەمەریكا تێپەڕێنێ و نەوتی ئێران بە قاچاخ هەناردە بكات.
بۆیە فڕۆكەیەكی ئەمەریكی دوو مووشەكی ئاراستەی كەشتییەكە كردووە و پەكی خستووە. سوپاكە دووپاتی دەكاتەوە ئەمە سێیەم كەشتییە لەلایەن ئەمەریكاوە پەكبخرێت.
لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هەواڵی تێكشكانی چەندان كەشتی لە دەریای عومان بڵاو كرایەوە.