ترەمپ: ئەمشەو بە توندی لە ئێران دەدەین

:: PM:03:35:11/06/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، ئەمشەو سوپای ئەمەریكا بە توندی لە ئێران دەدات و دووپاتیشی دەكاتەوە بەم نزیكانە وڵاتەكەی دەست بەسەر بازاڕی نەوت و گازی ئێران دەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم  11 ی حوزەیران دۆناڵد ترەمپ پەیامێكی توندی سەبارەت بە ئێران بڵاوكردەوە و لە پەیامەكەی هاتووە ئەمشەو بە توندی هێرش دەكەنە سەر ئێران.

هەروەها لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێ‌، "بەم نزیكانە بە تەواوی دەست بەسەر بازاڕی نەوت و گازی ئێران دادەگرێت".

سەرۆكی ئەمەریكا پەیامەكەی لە ترووس سۆشیاڵ بڵاوكردووەتەوە و دەڵێ‌، "بەم نزیكانە دەست بەسەر دوورگەی خارك دەگرین و چەندان پێگەی تری ژێرخانی نەوتی ئێران دەگرین، بە تەواوی كۆنتڕۆڵی بازاڕی نەوت و گازی ئێران دەكەین، وەك ئەوەی لەگەڵ ڤەنزوێلا كردمان، ئەمەیش ئەنجامی سەرنجڕاكێشی بۆ هەر یەكە لە ڤەنزوێلا و ئەمەریكا دەبێت".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل