ترەمپ ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئێران و کۆتایهێنان بە جەنگ ڕاگەیاند

:: PM:11:07:11/06/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتن بە "ڕێککەوتن"ی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێککەوتنەکە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێکارەکانی کۆتایی تەواو دەکرێن.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی گوتی، دەقی ڕێککەوتنەکە گەیشتووەتە شێوەی نیمچە کۆتایی، پێشبینیشی کرد کە بەمزووانە و لەوانەیە لە پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئەورووپا واژوو بکرێت. دووپاتیشی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە بە مەرجی ئەوەیە کە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ڕوونی کردەوە کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، ئامادەی مەڕاسیمی واژووکردنی ڕێککەوتنەکە دەبێت، چونکە خۆی ناتوانێت ئامادە بێت. هەروەها دڵنیایی دا کە گەرووی هورمز دەستبەجێ لەگەڵ واژووکردنی ڕێککەوتنەکەدا دەکرێتەوە.

پێشتر و هەر لە ئێوارەی پێنجشەم، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو بۆردمان و هێرشانەی دابوو کە بڕیار بوو هێزەکانی ئەمەریکا لەم شەوەدا بیکەنە سەر ئێران، هاوکات گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی ڕاگەیاند کە ڕەزامەندییەکی بەرفراوانی هەرێمی و نێودەوڵەتیی بەدەست هێناوە بۆ هێنانەدی ئاشتییەکی گشتگیر لە ناوچەکەدا.


وشە - پۆڵا مەحموود