ئەمەریكا: تا ئێران پابەند نەبێت هیچ پارەیەك وەرناگرێتەوە

:: PM:05:48:12/06/2026 ‌
بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، دانەوەی پارەی بلۆككراو بە ئێران هیچ بەندە بە پابەندبوونی ئێران بە مەرجەكانی رێككەوتنەوە. كەناڵێكی ئەمەریكیش دەڵێ‌، "ئیسرائیل داوا دەكات پارەی ئێران نەدرێتەوە".

ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیران بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەو رێككەوتنە لە نێوان ئێران و ئەمەریكا باس دەكرێت چەندان مەرجی پابەندبوونی تێدایە، تارانیش هیچ پارەیەكی بلۆككراو وەرناگرێتەوە تا ئەوكاتەی بە تەواوی پابەندی دەبێت. 

هاوكات كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات ئیسرائیل گوشارێكی زۆر دەخاتە سەر ئەمەریكا بۆ ئەوەی رێگری بكات لەوەی پارە بە ئێران بدرێتەوە.

بەرپرسانی ئێران داوا دەكەن بڕی 24 ملیار دۆلاریان لەو پارەیە پێ بدرێتەوە، كە لەلایەن ئەمەریكا وەك سزایەك راگیراوە. لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەی ترەمپ لە ساڵی 2018 ترەمپ لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كشایەوە و كۆمەڵێك سزای بەسەر ئێران سەپاند یەكێك لەوان بلۆككردنی داهاتی ئێران بوو لە بانكە نێودەوڵەتییەكان.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل