فرانس پرێس: ئێران رازی بوو پرۆگرامی ئەتۆمی هەڵبوەشێنێتەوە

:: PM:06:21:12/06/2026 ‌
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە ئێران رازی بووە پرۆگرامی ئەتۆمی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیران بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئێران رازی بووە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی هەڵبوەشێنێتەوە. 

پێشتر ئێران چەندان جار لە زاری بەرپرسانی دووپاتی كردبووەوە بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە، لە دانوستاندنەكان باسی پرۆگرامی ئەتۆمی بكات، ئەمڕۆیش سوپاسالاری ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، "توانای سەربازییمان تەنیا بەرگرییە و هەرگیز هەوڵمان نەداوە، چەكی ئەتۆمیمان هەبێت".

هەر لەسەر هەمان بابەت بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا دەڵێ‌، "لە سەردەمی دەسەڵاتی من هەرگیز ئێران چەكی ئەتۆمی نابێت".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل