عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێكی لە ئێكس بڵاوكردەوە و دووپاتی دەكاتەوە رێككەوتن لە هەر كاتێك نزیكتر بووتەوە. دوای بڵاوكردەوەی ئەو پۆستە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پۆستەكە شێر دەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیران
عەباس عێراقچی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێ، "ئێستە لە هەموو كاتێك زیاتر لە رێككەوتن نزیك بووینەتەوە. دوای ئەمە دۆناڵد ترەمپ پۆستەكەی عێراقچی لە ترووس سۆشیاڵ شێر دەكاتەوە.
بەر لە عێراقچی دۆناڵد ترەمپ پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە و رەخنەی لە ئێرانییەكان گرت لەوەی هەواڵی درۆ لە میدیای بڵاو دەكەنەوە، بۆیە عەباس عێراقچی لە پۆستەكەی داوا لە میدیاكان دەكات بە مەزندە و پێشبینی هیچ شتێك بڵاو نەكەنەوە و بەڵكو لە كاتی گونجاو تەواوی رێككەوتنەكە بڵاو دەكرێتەوە.