پاكستان: بە رەشنووسی كۆتایی رێككەوتنی ئاشتی گەیشتین

:: PM:07:42:12/06/2026 ‌
شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان دووپاتی كردەوە ئەمەریكا و ئێران لەسەر دوایین رەشنووسی ئاشتی رێككەوتوون.

 ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیران شەهباز شەریف لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە، گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی نێوان ئەمەریكا و ئێرانی راگەیاند. 

شەریف باس لەوەیش دەكات ئیسلام ئاباد ئێستا كار دەكات بۆ ئەوەی هەردوو لا هەنگاوەكانی دواتر تەواو بكەن بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە و دووپاتیشی دەكاتەوە وڵاتەكەی ئاگادارە لەو زانیارییە هەڵانەی بڵاو دەكرێنەوە بۆ لەناوبردنی هەلی ئاشتی.





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل