لە ساڵوەگەڕی دەرچوونی فەتوای كەفائی لە لایەن مەرجەعیەتی باڵای نەجەف سەبارەت بە دامەزراندنی حەشدی شەعبی بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، چوارچێوەی هاوئاهەنگی دووپات لە پاڵپشتیكردنی حەشدی شەعبی و پێویستیی داماڵینی چەك و هێشتنەوەی لای دەوڵەت دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم لە بەیاننامەیەكی فەرمانگەی میدیایی
چوارچێوەی هاوئاهەنگی هاتووە، لە ساڵوەگەڕیی دەرچوونی فەتوای جیهادی كەفائی لە لایەن مەرجەعیەتی باڵاوە، بە شانازییەوە یادی ئەو هەڵوێستە مێژووییەی گەلی عێراق دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخان بوو لە مێژوی هاوچەرخی عێراق، كاتێك رۆڵەكانی نیشتمان بەپیر بانگی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی چوون بۆ بەرگریكردن لە عێراق و گەل و پیرۆزییەكانی، بۆ پاراستنی ناوچەكە و دنیا لە مەترسیی تیرۆر و توندڕۆیی كە تەنیا عێراقی نەكردە ئامانج، بەڵكو هەڕەشەیە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و تەواوی دنیا دەكرد.
روونی كردەوە، لەوكاتەی یادی ئەو بۆنە مەزنە نیشتمانییە دەكەینەوە، دووپات لە وەفاداری بۆ قوربانیدانی شەهیدان دەكەینەوە كە پێویست بە بەردەوامیی كاركردن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی بەهێزی عێراقی و دامەزراوە دەستوورییەكانی و چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و هێشتنەوەی چەك تەنیا لای دەوڵەت دەكاتەوە، بەو پێیەی كۆڵەكەی سەرەكیی پاراستنی نیشتمان و بەرگریكردنە لە دەستكەوتەكانی و مسۆگەركردنی دواڕۆژی رۆڵەكانیەتی.