سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه توانیویانه بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی ته‌واو و كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌وهۆیه‌وه‌یش دووباره گه‌رووی هورمز ده‌كرێه‌وه و گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكایش بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێت، ئه‌و پێشهاته نوێیه‌یش به گۆڕانێكی گه‌وره له ته‌نگژه‌ی نێوان واشنتن و تاران هه‌ژمار ده‌كرێت.
دۆناڵد
تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، به پشتبه‌ستن به ڕێككه‌وتنه‌كه، گه‌رووی هورمز بێ وه‌رگرتنی هیچ رسوومات و باجێك ده‌گرێته‌وه، له هه‌مان كاتدا گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌سبه‌جێ هه‌ڵده‌گیرێت، له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانی دنیا پێویسته بزوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵبكه‌ن و نه‌وت بگه‌یه‌ننه بازاڕه‌كانی دنیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان گوتی، ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێ ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ به لبنانیشه‌وه بوه‌ستێنرێت و ڕێوڕه‌سمی واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش له 19ی حوزه‌یران/یۆنیۆ له سویسرا ساز ده‌كرێت.