سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی به فه‌رمی ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنه‌كه له نێوان هه‌ردوولا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دراوه و ڕۆژی هه‌ینی 19ی حوزه‌یران/یۆنیۆ له سویسرا هه‌ردوولا واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی
پاكستان ڕایگه‌یاند، خۆشحاڵین به ڕاگه‌یاندنی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئه‌نجامی گفتوگۆی چڕ و به‌رده‌وام دا.
ئاماژه‌ی داوه، له رێككه‌وتنه‌كه هاتووه ده‌سبه‌جێ و بۆ هه‌میشه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ له نێویشیاندا لبنان ڕاده‌گیرێن، له‌گه‌ڵ واژووكردن و خستنه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه وڵاتانی ناوه‌ندگیر ده‌ست به زنجیره‌یه‌ك ئاسانكاری و ڕێوشوێن بۆ جێبه‌جێكردنی بێ گرفتی خاڵه‌كانی ناو ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
ڕۆژی 28ی شوبات/فێبرایه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ستیان به بۆردمانكردنی ئێران كرد و ڕێبه‌ری پێشوو و ده‌یان سه‌ركرده‌ی باڵای ئه‌و وڵاته‌یان كوشت، له ئه‌نجام دا ئێران بۆردمانی ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه كرد و گه‌رووی هورمزی داخست، دوای نزیكه‌ی 40 ڕۆژ له جه‌نگ، ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا تا ئێسته ڕاگه‌یه‌نرا و ئێسته‌یش واشنتن و تاران گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌مشێوه‌یه‌یش گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كۆتاییان دێت.