ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، كه ته‌لئه‌بیب له باشووری لبنان ناكشێته‌وه و ناچاریش نییه پابه‌ندی ئه‌و خاڵه بێ كه پێوه‌سته به لبنان له ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
سه‌رچاوه‌كانی
ئیسرائیل به ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت"ی ئه‌و وڵاته‌یان ڕاگه‌یاندووه، نه‌تانیاهۆ به ڕوونی به تره‌مپی ڕاگه‌یاندووه، ئیسرائیل خۆی وه‌ك به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كه نابینێت، بۆیه ناچار نییه پابه‌ندی ئه‌و خاڵه بێت، كه باس له وه‌ستاندنی شه‌ڕ له لبنان ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه ته‌لئه‌بیب ئاماده نییه له باشووری لبنان بكشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌وه‌یشی به تره‌مپ گوتووه، كه سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌و ناوچانه‌ی ئێسته تێیدا ناكشێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵمه‌ته‌كانی به ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبوڵای لبنان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له نێوان واشنتن و تاران بوونی هه‌بێت.
دروستبوونی ئه‌و ناكۆكییه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی لبنان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له كاتێكدایه كه هه‌ریه‌ك له ئێران و ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنیان ڕاگه‌یاند و بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو له سویسرا واژوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن.